نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

خاوی برێنت نرخەكەی گەیشتە خوار 55 دۆلار

دوای دابەزینەكانی هەفتەی ڕابردوو، بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ خاوی برێنت نرخەكەی گەیشتە خوار 55 دۆلار.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 54 دۆلار و 73 سەنت، بەوەش تەنها لەمڕۆدا 0.67%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

هەروەها بەهای نەوتی خاوی تێكساسی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 52 دۆلار و 08 سەنت.

پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بوو بە 55 دۆلار و 90 سەنت و، خاوی تێكساس-یش نرخی یەك بەرمیلی بەرامبەر بوو بە 52 دۆلار و 88 سەنت.

دابەزینی جارێكی دیكەی نەوت پەیوەندی بە بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكەوە هەیە، بە تایبەت لە وڵاتانی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەری هەیە دووشەممە دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات”

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن، ئەگەری هەیە رۆژی…
Total
0
Share