رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی پاریس رووبەڕووی رەخنەی توندکرانەوە

رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی پاریس رووبەڕووی رەخنەی توندی سەرکردە سیاسییەکان و کەسایەتییە ئاینییەکان بوونەوە لەسەر ئاستی جیهان، بەهۆی ئەوەی مەڕاسیمی کردنەوەکەیان بە سووکایەتیکردن بە ئاینی مەسیحی تەماشاکرد.

مەڕاسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادەکە بە دیمەنێک دەستی پێکرد، کە هاوشێوەی تابلۆی دوا ئێوارەخوانی هونەرمەندی بەناوبانگی ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤینچی بوو، کە تێیدا حەزرەتی مەسیح لەگەڵ خوێندکارەکانیدا لەسەر مێزێکی نانخواردن دانیشتوون.

بابەتەکە قەشە کاسۆلیکییەکانی فەرەنسای تووڕەکرد و لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند رێوڕەسمەکە بەداخەوە ئەو دیمەنانەی لەخۆگرتبوو کە گاڵتە بە ئایینی مەسیحی دەکەن.

قەشەی گەورەی ماڵتا رایگەیاند کە سکاڵای نووسراوی پێشکەش بە باڵیۆزی فەرەنسا کردووە، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا رەخنەی تووندی هەبوو، ئاماژەی بە لاوازی کرد.

فیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ئاماژەی بەوەکرد، وردە وردە واز لە پەیوەندییە رۆحی و فیکرییەکان دێنن لەگەڵ دروستکەر و نیشتمان و خێزان، هەر ئەوەشە بووەتە هۆی تێکچوونی بەها ئەخلاقییە گشتییەکان لە کۆمەڵگا، وەک ئەوەی بینیتان ئەگەر هەینی سەیری ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادەکەتان کردبێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دیارنەمانی 50 هەزار هاوڵاتیی پاکستانی لە عێراق روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی: بڕێک پارە دۆزراوەتەوە هەر کەس خۆی بە خاوەنی دەزانێت سەردانمان بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share