بە مووشەك هێرشكراسەر بەرزاییەكانی جۆلان و سوپای ئیسرائیل لەو سنوورە بەهۆیەوە 9 ئیسرائیلی كوژران.
كەناڵی ئەلجزیرە بڵاویكردووەتەوە كەمێك لەمەوبەر بە مووشەك هێرشكرایەسەر بەرزاییەكانی جۆلان و سوپای ئیسرائیل و بەهۆی هێرشەكەوە نۆ ئیسرائیلی كوژران و زیاتر لە 30 كەسی دیكەش برینداربوون كە برینی ژمارەیەكیان سەختە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “هێرشەكە لە لوبنانەوە كراوەتە سەر بەرزاییەكانی جۆلان”.