وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، هەنگاوی كرداری بۆ ئامادەكردنی پارچە زەوی و دانانی نەخشەی كەرتی بۆ زەوییەكان لە سنووری شارەوانییەكان دەستپێكردووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی دابینكردن و دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەنگاوی كرداری بۆ ئامادەكردنی پارچە زەوی و دانانی نەخشەی كەرتی بۆ زەوییەكان لە سنووری شارەوانییەكان دەستپێكردووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر چەند رۆژێكە تیمی ئەندازیاریی سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەستیان بە كاری رووپێوكاری و رێكخستنەوەی سنووری شارەوانییەكانیان كردووە بەمەبەستی دانانی نەخشەی كەرتی وەك ئامادەكارییەك بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
دەشڵێت، “پڕۆسەی رووپێوكاری لە سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش هەنگاوی زۆرباش لە بواری ڕووپێوی بۆ زەوییەكان نراوە و كاركردنیش بەردەوامدەبێت بۆ ئەوەی فەرمانبەران بەزوویی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببن”.