پۆلیسی سلێمانی هۆکاری گیانلەدەستدانی چوار هاوڵاتییەکەی گەڕەکی چوارباخی ئاشکراکرد

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی گەڕەکی چوارباخ بەهۆی تەزووی کارەباوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لەماڵێكدا و لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا،  دوای گەیشتنی تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕووداوەكە كرا و دەركەوت كە هەرچوار قوربانییەكە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای بردنی تەرمەكان بۆ پزیشكی دادوەری، هۆكاری گیانلەدەستدانەكەیان پشتڕاست كرایەوە كە بەهۆی تەزووی كارەباوە بووە”.

ئاشکراشیکرد، “قوربانییەكان باوك و دایك و دوو منداڵی كوڕ و كچیانن بەناوەكانی عادل مستەفا سەعید لە دایكبووی ساڵی 1966، شعریە عەلی ئەمین لە دایكبووی ساڵی 1972، محەمەد عادل مستەفا لە دایكبووی ساڵی 1999 ، جوان عادل مستەفا لەدایكبووی ساڵی 2002”.

 

بابەتی پێشتر

چوار هاوڵاتی لە کاتی بیرهەڵکەندندا دەستگیرکران

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی: سێ هۆکار ڕێگرن لەبەردەم لابردنی سفری سەر دیناری عێراقی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دووكانێكی‌ زێڕنگه‌ر‌ دزی‌ كردووه‌.…
Total
0
Share