سەرۆکی بنکەی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لە چڕی دووەم ئۆکسیدی کاربۆندا لە ناوچەی سێیەمدایە و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا چڕی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە وڵاتەکەدا حەوت هێندە زیادیکردووە.
فازل غەراوی سەرۆکی بنکەی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، لە ساڵی 2021 لیستی دەردانی چڕیی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە عێراق بە رێژەی 177.8 ملیۆن تۆن بووە، بۆ ساڵی 2024 رێژەکە بووە بە 27.1 ملیۆن تۆن، بەم پێیەش بێت دەردانی ئەو غازە حەوت هێندە زیادیکردووە و لە ئێستادا ساڵانە 4.88% ە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ریزبەندی وڵاتە پیسبووەکان بە غازە دەردراوەکانی وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن عێراق لە پلەی پێنجەمدایە، شاری بەغداد پلەی 13ە یەمینی پیسترین شارەکانی جیهانی گرتووە.
جەختیشیکردەوە، کەرتی نەوت و کارەبا و گواستنەوە، بەشێکی سەرەکین لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی غازە ژەهراوییەکان لە عێراق.