هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرمانی مێرووکوژ دەدرێت

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی بەکارهێنانی دەرمانی مێرووکوژ دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری frontiersin ی زانستی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەو کەسانەی لە ناوچە کشتوکاڵییە چڕەکان دەژین و بۆ لەناوبردنی مێرووەکان دەرمانی مێرووکوژ دەڕشێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاترە لەو کەسانەی جگەرە دەکێشن.

توێژەران دەڵێن، “ئەو کەسانەی دەرمانە مێرووکوژەکان بۆ پاراستنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بەکاردەهێنن، بە زۆری شێرپەنجەی لیمفەگرێکان و شێرپەنجەی خوێن و میزەڵدانیان تێدا دەردەکەوێت”.

بابەتی پێشتر

لە سنووری ناحیەیەکی دیوانیە 500 تۆن هەنجیر بەرهەمهێندراوە

بابەتی دواتر

چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share