راوێژکارێکی سودانی: کارەکانی پڕۆژەی میترۆی بەغداد مانگی داهاتوو دەستپێدەکات

پڕۆژەی میترۆی بەغداد 85%ی شارەکە دەبڕێت و بە بەهای 18 ملیار دۆلار ماوەی چوار ساڵدا تەواودەکرێت، پڕۆژەیەکی گەورە دەبێت لەسەر ئاستی ناوچەکە، ئەمە قسەی راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقە.

ناسر ئەسەدی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە رایگەیاند، ئەو هاوپەیمانییەی کە پڕۆژەی میترۆی بەغدادی بردەوە لە کۆمەڵێک کۆمپانیا پێکهاتووە، ژمارەیان نۆ کۆمپانیایە لە یەک هاوپەیمانیدا کۆبوونەتەوە و داواکارییان بۆ پڕۆژەکە کردووە و هاوپیەمانییەتییەکی گرنگی جیهانیی دروستکردنی میترۆن.

ئاشکراشیکردووە، مانگی داهاتوو کە مانگی ئابە، پڕۆژەی میترۆی بەغداد دەستپێدەکرێت، سنووری ماوەی پڕۆژەکە بە چوار ساڵ مەزەندەکراوە و 18 ملیار دۆلار تێچووەکەی دەبێت.

ئەو هێڵەی میترۆکە پێیدا دەڕوات، 85%ی بەغداد دەگرێتەوە، زانکۆکان، پەرستگا ئاینییەکان، بازاڕەکان، وەزارەتەکان، یاریگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان و چەندین شوێنی دیکە بەیەکەوە گرێدەدات، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەناو شاردا کەمدەکاتەوە و بایەخێکی گرنگی دەبێت و پڕۆژەیەکی جیهانیی دەبێت.

بابەتی پێشتر

باڵابەرزترین یاریزانی ئۆڵۆمپیاد کێیە؟

بابەتی دواتر

گوندێک بۆردومانکرا و ئاگرکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share