باڵابەرزترین یاریزانی ئۆڵۆمپیاد کێیە؟

بەپێی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، ڤیکتۆر وێمبانیاما، باڵا بەرزترین یاریزانە کە بەشداریی ئۆڵۆمپیادی پاریس-ی 2024 دەکات.

باڵای ئەو یاریزانە، شەش پێ و حەوت ئینجە کە دەکاتە دوو مەتر و 23 سانتیم.

وێمبانیاما بە یەکێک لە یاریزانە باڵابەرزەکانی باسکە دادەنرێت لە جیهاندا، کە لە یانەی سان ئەنتۆنیۆ سپێرز یاریدەکات لە خولی باسکە پیشەگەرەکانی ئەمریکا   (NBA) چالاکە.

ئەو یاریزانە تەمەنی 21 ساڵانە لە یارییەکانی NBA DRAFT 2023  پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، ئەوەش یەکەمجار نییە ئاستی بەرز تۆمار بکات، بەپێی رۆژنامەی تەلەگراف.

ئەوەی وێمبانیاما لە یاریزانەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لە رووی نەرمی ئێسکییەوە ئاسانتر دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ تۆپدا بکات، هاوکات قۆڵ و باسکە درێژەکەشی زیاتر بۆ ئەو کارە هاوکارییدەکەن.

فەرەنسا پێش ئۆڵۆمپیاد چوار یاریی لەسەریەک دۆڕا، وێمبانیاما، هیوای فەرەنسییەکانە لە پاڵەوانێتی باسکەدا کە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پلەی دووەم دەکات لە دوای ئەمریکاوە، بەڵام بردنەوەی مەدالیایەک بەهەرجۆرێک بێت سەرنجڕاکێش دەبێت ئەوەش بەپێی رۆژنامەی تەلەگراف.

وێمبانیاما، دوو مەدالیای زیوی لەسەر ئاستی لاوان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەدەستهێناوە، هەروەها ژمارەی پێوانەیی جیهانیی فیبا (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی باسکە)ی تۆمارکرد لە ساڵی 2021 دا.

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئاسۆ كەمال: پلەی گەرمیی ئاسایی هاوینە بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

راوێژکارێکی سودانی: کارەکانی پڕۆژەی میترۆی بەغداد مانگی داهاتوو دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share