هۆشداری دەدرێت.. گەرمترین ساڵ و بەرزترین پلەی گەرما لە مێژوودا  تۆماردەکەین

لە هۆشدارییەکی نوێدا سەبارەت بە پەرەسەندنی مەترسییەکانی گەرمبوونی جیهان، ئاژانسی کەشناسیی جیهانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و هۆشداریدا لەوەی، جیهان پلەی گەرمی پێوانەیی تۆماردەکات کە بەرزترین پلەیە لە مێژوودا.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە زانستییەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی کردووە، دەستکاریکردنی ئاستی پلەی گەرمیی زەوی لە 1.5 پلەی سەدی کە پێشبینی دەکرێت لەم ساڵانەدا لێکەوتەی جددیی هەبێت، بەوە جیهان دەچێتە ناو ناوچەی نادیاری پلەی گەرمییەوە.

ئەگەرەکانی گەیشتنی پلەی گەرمیی جیهان و رووی زەوی لەماوەی ساڵانی 2023 بۆ 2027 بەزرترببێتەوە لە سەردەمی پیشەسازی بۆ 1.5 پلەی سەدی، دەگاتە %66.

ئەگەری ئەوەش هەیە بەڕێژەی %98 یەکێک لەو ساڵانە گەرمتریتن ساڵی مێژوو بێت.

پێتێری تالاس، سکرتێری گشتیی ئاژانسەکە دەڵێت، “ئەم راپۆرتە بەو مانایە نییە کە ئێمە بۆ هەمیشە ئاستی پلەی گەرمیی 1.5 پلەی سەدی تێپەڕێنین کە لە رێککەوتنی پاریسدا دیاری کراوە، کە ئاماژەیە بۆ گەرمبوونی درێژخایەن بۆ چەندین ساڵ”.

تالاس وتی، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرمای جیهان بۆ ئاستێکی بێ وێنە بەرزببنەوە و ئەم بەرزبوونەوەیەش لێکەوتەی جددی بۆ تەندروستی و ئاسایشی خۆراک و بەڕێوەبردنی ئاو و ژینگە دەبێت، بۆیە دەبێت ئامادەکاری بۆ بکەین.

 

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

بابەتی دواتر

لوقمان وەردی: هیچ هێزێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت درێژە بە کۆبوونەوەی پەرلەمان بدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share