رۆژانی جەژن باران دەبارێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی میدیایی ئێستای رایگەیاند، لەكۆتایی ئەم هەفتەیەوە لە سەرجەم ناوچەكان پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەكەن، بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانیش كە دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پێشبینیدەكرێت شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاجیاكان بگرێتەوە.

راشیگەیاند، رۆژانی جەژن باراناوی دەبێت و لەكۆتایی ئەم هەفتەیەوە لە سەرجەم ناوچەكان پلەكانی گەرما بە شێوەی بەرچاو دووبارە بەرزدەبنەوە، كاریگەریی ئەو تۆپەڵە هەوا ساردەی چەند رۆژێك بوو ناوچەكانی گرتبووە لەدوای ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە لەتەواوی ناوچەكان دەكشێتەوە.

وتیشی، “بەهۆی حاڵەتێكی ناجێگیری كەش و جۆری هەورەكان دەگۆریَِت بۆ هەوری نزم و باراناوی بەتایبەت لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەو رۆژانی جەژن و بەو هۆیەوە بەپێی دوایین گۆڕنكارییەكان ئەگەری هاتنی شەپۆلی دابارین هەیە بۆ رۆژانی جەژن دوای ئەم حاڵەتەی جەژنیش حاڵەتی دیكەی نزیكی دابارینی دیكە لە ئارادایە لە نێوان سەرەتای هەفتەی یەكەمی مانگی چواریشدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر ئاشكراكرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی شەڕەچەقۆكەی ئەمڕۆی بەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای ئاشكراكرد و دەڵێت، لەسەر شوێنی ئاوفرۆشتن شەڕەكە دروستبووە.…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share