راوێژكارێكی سودانی: پۆستی پارێزگاری كەركوك لە 20 رۆژدا یەكلادەكرێتەوە

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، لایەنە پەیوەندیدارەكان لە كەركوك گەیشتوونەتە ئەنجامی گرنگ و پۆستی پارێزگاریش لە 20 رۆژی داهاتوودا یەكلادەكرێتەوە.

تورهان موفتی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمیی عێراق رایگەیاند، دیدارەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پارێزگای كەركوك گەیشتووەتە ئەنجامی گرنگ و گفتوگۆكان گۆڕاون بۆ وەرەقەی كار.

وتیشی، “گرفتی پارێزگای كەركوك ماوەی حەوت مانگە پەكیكەوتووە و ماوەی 20 ساڵیشە وتوێژی راستەقینە لە پارێزگاكەدا نەكراوە”.

تورهان ئەوەشی وت، “خاڵی گرنگ لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك پۆستی پارێزگارە، لەگەڵ نەرمی نواندن لە پۆستەكانی دیكەدا”، باسی لەوەشكرد “پۆستی پارێزگار لە 20 رۆژی داهاتوودا یەكلادەكرێتەوە”.

سەبارەت بەوەش پشكی پارێزگار بۆ كێ دەبێت، راوێژكارەكەی سودانی وتی، “پێشبینی دەكرێت پۆستەكە بە خولی لەنێوان فراكسیۆنەكان، بەتایبەتیش كورد كە خۆی دەبینێتەوە لە (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) و عەرەبدا بێت، یان بە خولی لەنێوان هەر سێ پێكهاتەی كورد، عەرەب و توركمان-دا بێت”.

بابەتی پێشتر

بە رێكەوت چارەسەرێك بۆ قژ رووتانەوە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك خانەقینی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. گۆشتفرۆشی گۆڵی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان گۆشتفرۆشی گۆڵێ لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد داخرا و…
Total
0
Share