بەهۆی دەستکاریکردنی تانکییەکی گاز دوو منداڵ سووتان

بەهۆی دەستکاریکردنی تانکییەکی گاز لە شاری دهۆک ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ سووتان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر لە سەربانی ماڵێک دوو منداڵ دەستکاری تانکییەکی گازیان کردووە و بەهۆیەوە تانکییەکە تەقیوەتەوە و ئاگر لە شوێنەکە کەوتووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی رووداوەکەوە هەردوو منداڵە سووتاون، یەکەمیان رێژەی سووتاویەکەی %25 ە ئەوی دیکەشتان 90% و برینەکەی سەختە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، ئاگرەکەش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق تەنها 5.25 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی دراوی یەک ملیۆن دۆلارییەوە هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share