رێژەی خنکانی گەنجان لە ئاودا نۆ ئەوەندەی خنکانی کەسانی بەتەمەنە

دەستەی پارستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێژەی خنکانی گەنجان لە ئاودا نۆ ئەوەندەی خنکانی کەسانی بەتەمەنە.

ئەمڕۆ کە رۆژی جیهانیی خۆپاراستنە لە خنکان، دەستەکە رێنمایی هاوڵاتییان دەکات بەوەی دڵنیابن لەو شوێنەی مەلەوانی تێدا دەکەن لەگەڵ تواناکانیان دەگونجێت یان نا.

هاوکات دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم هۆشداری دەدات کە مەلەکردن لە رووبار و چەمەکان پارێزراو نییە.

رۆژی 25ی تەمموز بە رۆژی جیهانیی خۆپاراستن لە خنكان دیاریكراوە، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر كاریگەرییە كارەساتبار و درێژمەوداكەی خنكان لەسەر خێزان و كۆمەڵگا.

ساڵانە نزیكەی 236 هەزار كەس لە جیهاندا دەخنكێن، رووداوەكان زۆرتر لەنێوان منداڵانی تەمەن 5 بۆ 14 ساڵاندا روودەدەن.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت

بابەتی دواتر

قەرز بە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share