ئەندامێکی دیکەی گروپی گروپی گۆڤەند (CTS) دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی دوو کەس راگەیاند، کە ئەندام بووە لە گروپی گۆڤەند (CTS).

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە لایەن ژنێکەوە ئاگادارکرایەوە کە کەسێک بەناوی (ل، م، ا) هەڕەشەی لێكردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، لەگەڵ رەوانەکردنی بەڵگەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی دوو ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و لە 14 ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تۆمەتباری ناوبراو دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلەکەی، بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار هەڕەشەی لە سکاڵاکار و ئامۆزایەکی بە ناوی ( ھ. ف س)، (د. گ .س) کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ڤیدیۆی نەشیاوی هەردووكیانی لایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویدەكاتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، پاش لێكۆڵینەوەی چڕتر لەم بابەتە، بۆمان دەرکەوت لە ناو مۆبایلەکەی چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی وەك ( سیحر و جادو و و تۆماری دەنگی و هەڕەشەکردن لە ژنان)ی تێدایە، تۆمەتبار چەندین پەیجی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دروست کردووە بە ناوی گروپی گۆڤەند (CTS) بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنەی بەدڕەوشتی، و بەکارهێنانی ناوی ئەم گروپە وەك هەڕەشەكردنێك بووە لەسەر ژنان و كچان، بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیەكی زۆر بەرامبەر بەوەی كە وێنە و ڤیدیۆكانیان بڵاونەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆکی هەرێم: پارێزگاری کەرکوک بە لایەنێک داناندرێت و بە رێککەوتن دەکرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share