هەڵمەتێك دژ بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوبەشی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان هەڵمەتێكی خاوێنكردنەوەیان لە ناو بازاڕ و لەنێو گۆشتفرۆشەكاندا ئەنجامدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە بەشداریی فەرمانگە تەندروستییەكان هەڵمەتێكی پرژاندنی خاوێنكەرەوە (تەعقیم)ی بێركۆن لە دووكانەكانی بەر بەلەدێكە لەنێو بازاڕی سلێمانی دەستپێكرد.

رێكان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پەتاكە تائێستا سلێمانی نەگرتووەتەوە، هەڵمەتەكە هەنگاوێكە بۆ خۆپارێزی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی خەڵك.

وتیشی، هەنگاوەكەی ئەمشەو دەستپێكە، سەرجەم شوێنەكانی هێشتنەوەی ئاژەڵ و قەسابخانەكان دەگرێتەوە.

سەبارەت بە رۆژانی جەژنیش رێكان جەمال ئەوەی خستەڕوو، رێكاری توند دەگیرێتەبەر و رێگانادرێت هیچ كەسێك لە دەرەوەی قەسابخانە هیچ ئاژەڵێك سەرببڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئـ.ـەنـ.ـەکەسە بە فیتی خەڵکی دیکە پەلاماری ڕەمزەکانی یەکێتی و فەخامەتی سەرۆککۆمار دەدات

چاودێرێکی سیاسیی لە وەڵامی ”بێڕێزییەکانی گروپی ئەنەکەسە” بەرامبەر بە ڕەمزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، گروپەکە…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە شەش ڕۆژدا چوار هەزار تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە ڕایگەیاند، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن چارەسەریان بۆدەکرێت، تەنها…
Total
0
Share