شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆكانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە مامەڵەیان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆِكانیان.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردبوو بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان مامەڵەكانیان تەواوبووە و لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 هەمواركراو و وەڵامی یەكلاكەرەوەیان لەسەر دراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە سەردانی بەشی موڵكایەتی بكەن لە نهۆمی یەكەمی سەرۆكایەتیمان بەمەبەستی زانینی ئەنجامی داواكارییەكانیان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی شەنگال لەگەڵ وەفدێكی ئەڵمانیا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

چەند بڕیارێك لەبارەی لێخۆشبوون لە باج دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەندکران

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراقدا، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکران. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق…
Total
0
Share