گەڕانەوەی کوردەکان لە بیلاڕوسیاوە ڕێژەی کۆچبەرانی لەو وڵاتەدا کەمکردووەتەوە

یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی بڕیاریانداوە بچنەوە وڵاتەکانی خۆیان، ڕێژەی کۆچی نایاسایی لە بیلاڕوسیا کەمکردووەتەوە.

یلڤا جۆنانسۆن، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆیی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە بیلاڕوسیا کەمبووەتەوە و زۆرینەشیان گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان بە تایبەت عێراقییەکان.

لەو کۆچبەرانەی کە عێراقی بوون و لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردبوو، زۆرینەیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.

یلڤا جۆنانسۆن ڕاشیگەیاند، سنوورەکانی بیلاڕوسیا ئارامبوونەتەوە و ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەچنە مینسک کەمبووەتەوە، بەڵام ھێشتا پێویستە یەکێتیی ئەوروپا بەوریاییەوە مامەڵەبکات لەگەڵ ئەو وڵاتە و حکومەتەکەی “ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ”.

بەوتەی بەرپرسەکەی یەکێتیی ئەوروپا، زۆرینەی ئەوانەی گەڕێندراونەتەوە عێراقی بوون و ژمارەیان ھەزار و 800 کەس زیاترە.

بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران له‌ بیلاڕوسیاوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌‌ ‏فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر.‏

پێشتر ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌رى دیكه‌ له‌ سنووره‌كانى بیلاڕوسیا و پۆڵه‌نداوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ‏هه‌رێم، كه‌ ژماره‌یان نزیكەی هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر بووه‌، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى پۆڵه‌ندا ‏ڕێگه‌ینه‌دا كۆچبه‌ران له‌ خاكى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بپەڕنەوە بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەران لە دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

تەندروستیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “سبەی دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگتنی زەوییە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی،…
Total
0
Share