پۆلیسی سۆران: دوو کەس بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە دەستگیرکران

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لە قەزای رەواندز رادەگەیەنێت کە لە چەند شوێن و کاتێکی جیادا ئاگریان کردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 21ی ئەم مانگە کاتژمێر دووی شەو، دوای ئەوەی زانیارییمان پێگەیشت بە بوونی چەند حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوە لە سنووری قەزای رەواندز دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی رەواندز دەست بە لێکۆلینەوە کرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بە هاوکاریی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران / نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رەواندز دوای بەدواداچوون و لێکۆلینەوەیەکی ورد توانرا لەماوەی چەند کاتژمێرێک تۆمەتباران دەستنیشان بکرێن و دەستگیر بکرێن کە دوو تۆمەتبار بوون.

پۆلیسی سۆران دەڵێت، تۆمەتباران لە وتەکانیاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە چەند ئاگرێکیان کردووەتەوە لە چەند شوێن و کاتێکی جیاواز لە سنووری قەزای رەواندز، ئێستا تۆمەتباران لە سەر بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی رەواندز بەپێی ماددەی 480 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە کاری سیحر و جادوی دەکرد دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سەرۆكی لیستی پارتی لە بازنەی دهۆك دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە و دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە…
Total
0
Share