کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، هێرس دوو هەزار و 214 دەنگی نوێنەری دیموکراتەکانی بەدەستهێناوە، کە زۆرینەی دەنگەکانە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو راپرسییە نارەسمییە، نوێنەرانی دیموکراتەکان ئازادن لە دەنگدان بە کاندیدی دڵخوازی خۆیان کاتێک پارتەکە بە رەسمی کاندیدەکە هەڵدەبژێرێت.
هاوکات تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، رایگەیانووە، پاریس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی بە رەسمی ببێتە کاندیدی پارتەکە.
لە وتارێکدا لە میانەی کۆبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا کە دوێنێ دووشەممە لە ویلایەتی دێلاوێر بەڕێوەچوو، هێرس هێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
هێرس ترەمپی بە کەسێکی تێوەگلاو لە چەند دۆسیەیەکی تاوانکاریدا ناوزەند کرد.