وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد کرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 27ی حوزەیرانی 2024  لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازییەوە ئامادەکراو رەوانەی بەغداد کرا.

دەشڵێت، ئەمڕۆ، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ پڕۆژه‌‌ی گه‌‌شتیاری له‌‌ دوكان جێبه‌‌جێده‌‌كرێن

قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، لەمیانەی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لەگەڵ وەبەرهێنان بڕیاریدا، كارئاسانی ته‌واو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت…
Total
0
Share