پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستبەسەر ئەو ئۆتۆمبیل و ماتۆڕانەدا دەگرن كە بێمۆڵەتن و دەبنە سەرچاوەی نائارامی بۆ شارەكە.
بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لیژنە ئەمنییەكان بەڕێوەچوو و رایگەیاند، ئەركی تەواوی هێزە ئەمنییەكانی شارە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی پلانێكی ئەمنی تۆكمە جێبەجێبكەن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پارێزگاری هەولێر جەختی لە بەردەوامیدان بە هەڵمەتی قەڵاچۆكردنی دیاردەیی سواڵكردن و فاڵگرەوە و وەستان لە ترافیك لایتەكان و دەستبەسەرداگرتنی چەك، ئۆتۆمبیل و ماتۆڕی بێمۆڵەت كردووەتەوە كە سەرچاوەی نائارامین بۆ هاوڵاتییان.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوەن پارێزگاری هەولێر، لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە گرتنەبەری هەموو رێكارێكی ئەمنی كردەوە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی ناجۆر، بۆ ئەوەش داوای لە هاوڵاتییان كرد هاوكاریی لیژنە ئەمنییەكان بن.