بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

پێشتر جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و ئەوەش وایكردووە خواست لەسەر دۆلار زیاتر بێت و بەهاكەی بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بۆ سلێمانییەکی باشتر و کوردستانێکی باشترە

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سلێمانییەکی باشتر و کوردستانێکی باشترە و هیوادارین ئەنجامە…
Total
0
Share