وادەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێم راگەیەندرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتی پێچەوانەی حاجیان بۆ هەرێم دەستپێدەکات و سەرەتاش ئەوانەی بە رێگای وشکانی گەشتیان کردووە دەگەڕێنەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ حاجیانی هەرێمین سەرجەمیان سەلامەتن، هیچ حاڵەتێکی مردن یان نەخۆشکەوتنی قورس لەناویاندا رووینەداوە، لە ئێستادا  لە میناین.

وتیشی، سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان پەیوەستە بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق ئەوان بڕیاری لێدەدەن، بەڵام پێشبینیدەکەین لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێبکات، سەرەتاش ئەو حاجیانە دەگەڕێنەوە کە بەڕێگای وشکانی گەشتیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر سلێمانی ئاماژەیە بۆ قوڵیی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان ئەنقەرە و هەولێر

رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و  وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جۆ بوچینۆ…
Total
0
Share