وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانگەی ژمێریاری راسپارد دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز بکات.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، لەئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز و کە لە مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە دەستپێدەکات.
داوایشیکرد، سەرجەم فەرمانگەکان پابەندبن بە خشتەی دابەشکردنی مووچەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمی رەوانەی بەغداد کرد.