هادی عامری سەردانی سلێمانی و هەولێر دەکات

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی.

بەپێی ئەو سەرچاوە عێراقییانە، سەردانەکەی هادی عامری ئەمڕۆ دەستپێدەکات و سەرەتا دەچێتە هەولێر و دواتریش سەردانی سلێمانی دەکات.

ئاماژەیان بەوەکردووە، “سەردانەکەی عامری بەمەبەستی دەستپێشخەرییەکە بۆ بانگهێشتکردنی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، گفتوگۆکانیش جەختتکردنەوە دەبێت لە پێكهێنانی حکومەتی نوێ و تاوتوێکردنی بابەتی هەڵبژاردنی پیشوەخت”.

پێشتر هادی عامری بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە…
Total
0
Share