بڕیاردرا كارتی بایۆمەتری دەنگدان وەك بەڵگەنامەیەكی فەرمی كاری پێ بكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، كارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە سەرجەم دامودەزگاكاندا وەك بەڵگەنامەیەكی فەرمی كاری پێبكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانونی دووەم، حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، كارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەڵگەنامەیەكی فەرمی بێت و لە سەرجەم دامەزراوەكاندا كاری پێبكرێت”.

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “هەروەها ئەنجومەنەكە بڕیاریداوە كە ماوەی 60 ڕۆژ دیاری بكات، بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی حكومەت زانیارییەكانی بایۆمەتری نوێ بكەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “پێویستە فەرمانبەران پەلە بكەن لە نوێكردنەوەی زانیارییەكانی بایۆمەترییەكانیان”.

حەسەن نازم ئاشكراشیكردووە، “حكومەت سوورە لەسەر بەگژداچوونەوەی مەیلی هاوڵاتییان بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردن”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێم ھێڵە گشتییەکانی ڕەشنووسی بودجەی تاووتوێكرد

بابەتی دواتر

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: بەعەرەبکردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان قبوڵكراو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە هاوڵاتییەکانی ئاگاداردەکاتەوە خۆیان دووربگرن لەو ناوچانە، هەروەها داواش دەکات هیچ هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی…
Total
0
Share