كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم دەرفەتێكی خوێندن بۆ دەرچووانی ئامادەیی رادەگەیەنێت.
كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر لە ئاگادارییەكدا تایبەت بە دەرفەتی زەمالەی خوێندن دەڵێت، دەتەوێت بە پشت بەستن بە نمرەکانی خوێندنی ئامادەییت، ئەو دەرفەتەت بۆ بڕەخسێت پارەی خوێندنی زانکۆت بۆ بگەڕێتەوە؟
دەشڵێت، سەیری ئەم زەمالەیەی زانکۆی ئۆڵبەنیی ویلایەتی نیویۆرک بکە و لێرەوە زانیاری زیاتر دەربارەی زەمالەکە وەربگرە:
https://tinyurl.com/yck58kcf