ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، زۆر گرنگە لایەنەكانی كەركوك ئەنجامی هەڵبژاردنەكان قبووڵبكەن و ئیرادەی خەڵكی كەركوك لەگەڵ ئەوەدایە یەكێتی یەكەمی كەركوك بێت.
وتیشی، “پارتی حاشای نەكردووە لەو رێككەوتنەی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە لە دەرەوەی یەكێتی كردوویەتی كە پێویستە پارتی لەگەڵ یەكێتی دانوستان بكات و ئەگەر پێچەوانەی ئەمە هەنگاو بنێت ئەو دوو كورسییەی بەناوی كوردایەتییەوە هێناویەتی لە كەركوك پێش یەكێتی بەفیڕۆدەچێت”.
ستران عەبدوڵا جەختیكردەوە وتیشی، “ئەگەر پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی نەبێت ئەوە لە كەركوك زیان بەر كورد دەكەوێت”.