ڕێكار بەرامبەر ئەو مەلایەی نەورۆزی بە “جەژنی كافر و ئاگرپەرست” ناوبرد دەگیرێتەبەر

لە وتارخوێنی دووردەخرێتەوە

دوای ئەوەی كەسێكی ئاینی نەورۆزی بە جەژنی “کافر و ئاگرپەرستەکان” و ئەوانەشی یادیدەكەنەوە بە “موشریك” ناوبردبوو، ئەوقافی كۆیە دەڵێت، ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی كۆیە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ڕۆژی شەممە 19ی ئازار گرتەیەکی ڤیدیۆیی مامۆستایەکی ئایینی بەناوی (ڕزگار کەریم وەھاب) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە کە تیایدا بۆنەی نەتەوەیی نەورۆز بە جەژنی کافر و ئاگرپەرستەکان ناودەبات و ئەوانەی ئەو یادەش بکەنەوە بەموشریک ئەژماردەکات.

ڕوونیكردوەتەوە، داواکاری گشتی بەپێی ڕێکاری یاسایی داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە کردووە داوای یاسایی لەسەر بجوڵێنن و لە ئەنجامدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، سەرەڕای گرتنەبەری ڕێکاری کارگێڕی و دوورخستنەوەی ناوبراو لە کاری وتارخوێنی.

ئەوقافی كۆیە دووپاتیشیدەكاتەوە، کەسایەتیە ئاینیە دڵسۆزەکان لە ڕابردوو و ئێستادا لە ڕیزی پێشەوەی نیشتیمانپەروەراندا بوون، بگرە سەرکردایەتیی زۆر شۆڕش و ڕاپەرینیشیان کردووە، قسەی ئەو كەسەش بە دەربڕینی “ڕای تاکەکەسی خۆی” ناودەبات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. دوو گەنج لە مەلەوانگەیەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا

لە مەلەوانگەیەكی كەركووك، دوو گەنج بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا. پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین،”دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەلەوانگەی گەڕەكی…
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share