ئەوەی پارتی لە كەركوك دەیکات “خۆکوژیی سیاسییە”

بەرپرسێكی یه‌كێتی رایدەگەیەنێت، پارتی رێکكەوتنی لەگەڵ بەشێكی عەرەب و بەرەی تورکمانی بۆ ناچێتەسەر و ئەوەی دەیکات “خۆکوژیی سیاسییە”.

حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵا، لێپرسراوی بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو رێکەوتنە ژێربەژێرەی پارتی و بەرەی تورکمانی و “عەرەبە شۆڤێنییەکان” کارێکی تازە نییە، پارتی تا بینەقاقای خیانەتە و ئەمە درێژەدانە بە سیاسەتی خیانەتکارانەی، سەرەتا ئاشبەتاڵ، دواتر 31ی ئاب، دواتریش سیناریۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم و لەدەستدانی 50%ی خاکی کوردستان ئەمەش هەنگاوێكی نوێیە.

وتیشی، “کەرکوک هێڵی سوورە، پارتی ناتوانێت تا سەر ویست و ئیرادەی کەرکوکییەکان قۆرغبکات، پارتی بە دوو کورسییەوە بیەوێت چارەنووسی کەرکوکییەکان بە ئاقارێکی نادیاردا بەرێت ئەمە جێگای قبوڵ نییە”.

بەرپرسەكەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی دەیكەن تەنها بۆ مانەوەی خۆیان و خستنی كوردە، هەرچەندە لە شوێنی دیكە بۆیان بچێتەسەر، بەڵام لە کەرکوک بۆیان ناچێتە سەر، ئەمەی پارتی دەیکات “خۆکوژییەکی سیاسییە”.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی سلێمانی: لەبەر ئەم هۆکارانە زۆرینەی یەکەمەکان لە سلێمانی بوون

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share