ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندەی لە 12 ویلایەتدا راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لیستریای لەیەک کاتدا لە 12 ویلایەت راگەیاند.

سەنتەرەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ”بەهۆی نەخۆشییەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 28 کەسی دیکەش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

دەشڵێت، ”پێدەچێت ژمارەی تووشبووان بەو نەخۆشییە زیاتر بێت لە کاتێکدا زۆربەی تووشبووان بەهۆی خواردنی بەرهەمی گۆشتەوە تووشبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پشتڕاست نەکراوەتەوە ئەوە هۆکاری راستەقینەی نەخۆشیەکەیە”.

نەخۆشییەکە پێی دەوترێت لیستریا و بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا، نەخۆشییەکی کوشندەیە و  بەزۆری لەڕێگەی خواردنی ئەو خۆراکانەی کە پیس بوون بە لیستریا مۆنۆسایتۆجین دەگوازرێتەوە بۆ جەستەی مرۆڤ و دەبێتە هۆی ئازاری توندی ریخۆڵە و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار دەبێت و دەبێتە هۆی هەوکردنی پەردەی مێشک و مردن.

ئەو کەسانەشی تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵەوەیە، ژنانی دووگیان، منداڵی تازە لەدایکبوو و ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە مەترسییان لەسەرە و نەخۆشییەکە مەترسیدارتر دەبێت کاتێک بەکتریاکە لە دەرەوەی ریخۆڵە بڵاودەبێتەوە بۆ بەشەکانی دیکەی لەش.

بابەتی پێشتر

چی روویدا؟<br> هۆكاری كێشە تەكنیكییە جیهانییەكە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

هۆشداری لە بەکارهێنانی برژانگی دەستکرد و بەرهەمەکانی درێژکردنەوەی برژانگی سروشتی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتووێژەكانی ڤیەننا دەستپێدەكەنەوە و ئێران باس لە “گرنگترین خاڵ” دەكات

ئێران، لە زاری وەزیری دەرەوەی دووپاتیدەكاتەوە، لەمڕۆوە گەڕی هەشتەمی ‏وتووێژەكان دەربارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەكاتەوە و تایبەت ‏دەبێت…
Total
0
Share