سەنتەری ئەلیکترۆنی لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: کێشە بۆ دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق دروستنەبووە بەهۆی کێشە ئەلکترۆنییەکەوە

سەنتەرەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو پەککەوتنە جیهانییە کە ئەمڕۆ سێرڤەرەکانی ویندۆزی گرتەوە، هەروەها سیستمی دامودەزگاکانمان بەشێوەیەکی ئاسایی کاردەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە رووبەڕووی راگرتنی کارەکان و کێشە بوونەوە، لەوانە:

فڕۆکەخانەکانی ئیسپانیا، فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا، فڕۆکەخانەی ئەدینبۆرگ لە سکۆتلەندا، فڕۆکەخانەی شیفۆڵ و فڕۆکەخانەی ئەمستردام لە هۆڵەندا، فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا، بۆرسەی لەندەن، هێڵی ئاسنی بەریتانیا، بەشێک لە بانکە نێودەوڵەتییەکان، کۆمپانیا گەورەکانی شەمەندەفەر، کۆمپانیای پەخشی ئوسترالیا، سەنتەری فریاکەوتنی 911ی ئەمریکی و چەندین شوێنی دیکەش رووبەڕووی کێشە بوونەوە لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە .

بابەتی پێشتر

وەزیری بازرگانیی عێراق: هەموو وڵاتان ئارەزووی گەڕانەوەی عێراق دەکەن بۆ ناو رێکخراوی بازرگانیی جیهانی

بابەتی دواتر

ئەحمەد هۆشیار: هیچ کێشەیەک بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دروستنەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share