وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و فڕۆکەخانەکانی ئیماڕات راگیران بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو کێشەیەی لە چەند وڵاتێکی جیهان درووستبووە کاریگەری لەسەر عێراق نەبووە.
لە بەیانی ئەمڕۆوە، کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستمی مایکرۆسۆفتدا درووستبووە، زیانی ملیاران دۆلاری هەبووە و گەشتە ئاسمانییەکانی زۆرینەی وڵاتانی راگرتووە، هاوکات لەگەڵ سیستمی بانکەکان و بۆرسەی چەندین وڵات و هێڵی شەمەندەفەر و سیستمی پەخشی تەلەفزیۆنی چەندین کەناڵی گەورەی جیهان.