شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، هەردوو بەشی پڕۆژەکان و ئامێرەکان بەردەوامن لەنۆژەنکردنەوەی شەقامەکان و لەماوەی ئەم هەفتەیەدا تیمەکانمان هەستان بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی گەڕەکەکانی:
– ئیبراهیم ئەحمد بەتایبەت شەقامە سەرەکییەکان.
-شەقامی سەرەکی پشت نەخۆشخانەی فاروق بەرەوشەقامی کانی با .
-چاککردنی چاڵ و داچونی چەند شەقامێک
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم هەفتەیە نزکەی (19000) مەتر دووجا، قیرتاوکردن ئەنجامدراوە.
هاوکات، ستافی قیر و تێکەڵە وەک هاوکارییەک بۆ شارەوانیی سیتەک حادیلە و گرێدەریان ناردووەتە سنوورەکە بە مەبەستی چاککردن و رێکخستنی چەند گەڕەکێک لە سیتەک.