وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمی چپسی پاتەی سروشتی لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ئوردن و سعودیە دەکرێت

رێوڕەسمی یەکەمین هەنگاوی هەناردەکردنی بەرهەمی چپسی پەتاتەی سروشتی بۆ هەر دوو وڵاتی ئوردن و سعودیە به هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و هۆڵەندا و کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئەربیل بەیروت بەڕێوەچوو لە دوێنێ پێنجشەممەدا.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، “هەناردەکردنی بەرهەمی چپسی سروشتی پەتاتە دەرفەتێکی گرنگ دەرەخسێنێت بۆ بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی پەتاتە و هاندانی زیاتری جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان و بەپیشەسازیکردنی بەربوومە کشتوکاڵییەکان بە تایبەتی پەتاتە.

بابەتی پێشتر

دوو کۆگا لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی سووتان

بابەتی دواتر

چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی تیشکی خۆر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share