دوو کۆگا لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی سووتان

بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی ئاگر لە دوو کۆگای ناوچەی پیشەسازی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە کاتژمێری 6:00ی بەیانییەوە لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، یەکێک لە کۆگاکان کارگەی دارتاشی تێدابووە و ئەوەی دیکەش شوێنی هەڵگرتنی ماددەی کیمیایی بیناسازی بووە.

هاوکات، بەهۆی رووداوەکەوە هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ خۆپیشاندانى خوێندكاران ده‌كات. له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتارانى كردووه‌، د. ڕێواز…
Total
0
Share