دەستبەسەر دەرمانێکی ساختەی سپیکردنەوەی ددان_دا گیرا

لە شاری هەولێر دەستبەسەر دەرمانێکی ساختەدا گیرا کە بانگەشەی ئەوەی بۆ دەکرا ددان سپی دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر بەرهەمێکی ساختەدا گیرا کە بەمەبەستی سپیکردنەوەی ددان بەکاردەهێنرێت.

ئاشکراشیکرد، دەرمانەکە ناوی های سمایل_ە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلامی بۆ دەکرێت و بە شێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێت، کە بەکارهێنانی مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستیی دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازیمان لە هەر هەوڵێک کردووە کە ئامانجەکەی خزمەتی هەرێمی کوردستان بووبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share