بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک لێیکەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

رۆژی شەممەی رابردوو گۆران ئەکرەم کە کرێکاری بیناسازی بوو لە کاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی لە نهۆمی 40 کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

عوسمان زیندانی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای رووداوەکە سەرەتا سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە رێگەیاننەدا بچینە شوێنی رووداوەکە بۆیە دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ پشکنەرێکی وەزارەتی کار سەردانی شوێنەکەمان کرد بۆمان دەرکەوت سەرجەم ئاسەوارەکانی رووداوەکەیان نەهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو کەموکورتیانەی لە شوێنی کارەکەدا هەیە لەگەڵ ئەو کەمتەرخەمیانەی کراوە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاریدا کارکردن لە پرۆژەکە رابگرێت.

ئاشکراشیکرد، لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکەم قسەم کردووە، ئەوان بە نیازن لە دادگا داوای یاسایی تۆماربکەن و داوای مافی کوڕەکەیان بکەن کە بەهۆی کەمتەرخەمی خاوەن پرۆژەکەوە گیانیلەدەستداوە.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی پێشوو: بەناوی زۆرینەوە رێگریكرا لیستی مووچەی پێشمەرگە لە وەهمی و بیانی پاكبكرێتەوە

بابەتی دواتر

دەستبەسەر دەرمانێکی ساختەی سپیکردنەوەی ددان_دا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى: له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان

سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، لیژنەیەکی بەدواداچوون لەسەر ئاستی زانکۆ…
زیاتر ببینە

ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانەوە لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكاندا پشووی فەرمییە. فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share