ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، وێڕای نەمانی دەسەڵاتەکانی وەک پارێزگاری کەرکوک راکان جبوری بەردەوامە لە واژۆکردنی نووسراوی رەسمی بە ناوی پارێزگارەوە.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتووە، راکان جبوری دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەسەڵاتی پارێزگاری نەما، هێشتا بەردەوامە لە واژۆکردنی نووسراوی رەسمی بەناوی پارێزگار و رێکەوتی پێش سوێندخواردنەکەی لەسەر نووسراوەکان دەنووسێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نووسراوێکمان ئاڕاستەی دەستەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان کرد بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەری.