لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە گەشتی عومرە دەستپیدەکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه 21ی تەمموزی 2024، کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرە بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گرێبه‌ستكردن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره.
باس لە ئەوەش دەکات، بۆ ئه‌مساڵ رێكار و میكانیزمی تایبه‌ت گیراونەتە به‌ر بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی عومره، چه‌ندین مه‌رج و رێنمایی نوێ دانراون بۆ كۆمپانیاكان كه گرنگترین مه‌رجه‌كان نابێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌مساڵ گه‌شتی عومره ده‌كات پێشتر له گواستنه‌وه‌ی حاجییان به ڤیزای جۆراوجۆر تێوه‌گلابن.
دەشڵێت، هیچ كۆمپانیا و كه‌سێك بۆی نییه نه به‌رێگای ئاسمانی نه به‌رێگای وشكانی گه‌شتی عومره ئه‌نجامبدات به بێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی تازه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رزی عومره‌ی ئه‌مساڵ به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێته‌وه.