وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێدێت

ئەمڕۆ وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێدێت و بەرپرسێكی كۆمسیۆن دەڵێت، لە سلێمانی و هەڵەبجە 41 كاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆماركردووە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەردوو بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە 41 كاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆماركردووە، كە شەشیان توركمان و چواریشیان مەسیحین.

وتیشی، “سەرجەم كاندیدان داواكارییان پێشكەشكردووە و لیستەكانیشیان گەڕاندووەتەوە”. ئەوەشی وت، لەسەر ئاستی لایەنەكانیش 12 پارتی سیاسی و دوو هاوپەیمانی ناوی خۆیان تۆماركردووە.

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدانی لیست و پێكهاتەكان، ئامانج عەزیز روونیكردەوە، پێشتر دووشەممەی رابردوو 15ی ئەم مانگە وەك دوا وادە دیاریكرابوو، دواتر ئەنجومەنی كۆمسیۆن بۆ ئەمڕۆی درێژكردەوە و هەر بڕیارێكیش دەربارەی كۆتاییهاتنی ماوەكە یان درێژكردنەوەی لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی كۆمسیاراندایە.

پاش تۆماركردنی ناوی كاندیدان، لیژنەی وردبینیی كۆمسیۆن وردبینی بۆ داتا و زانیارییەكانی كاندیدان دەكات، دواتریش ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك دەستەی دەسپاكی و بەڵگە و تاوان دەكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند مەرجەكانیان تیایە، ئامانج عەزیز وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، قۆناغی دواتریش ئەنجامدانی تیروپشك دەبێت بۆ ژمارەی لیست و كاندیدە سەربەخۆكان.

دەربارەی تۆماركردنی كارمەندی سەرپەرشتیاری رۆژی دەنگدانیش، بەرپرسەكەی كۆمسیۆن ئاشكرایكرد، تۆماركردنی كارمەندان تا 23ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و فەرمانبەران، دەرچووان یان خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئەوانەی بڕوانامەی لە سەروو ئامادەییان هەیە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

بابەتی پێشتر

لیستی مووچەی مانگی حەوت رەوانەی بەغداد دەكرێت

بابەتی دواتر

گه‌شتی عومره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما…
Total
0
Share