وەزارەتی شارەوانی: ساڵانە 7 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنینەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرایكردووە، لە گرێبەستە نوێیەكانی خاوێنكردنەوەی دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون “ساڵانە 7 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنینەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانونی دووەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاندووە، “لە گرێبەستە نوێیەكانی خاوێنكردنەوەدا، دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی زیاد كران”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “وەزارەتی شارەوانی پێداچوونەوەی بە گرێبەستی كۆمپانیاكانی خاوێنكردنەوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كرد، بەهۆیەوە ساڵانە بڕی 7 ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنێتەوە”.

وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “خاوێنكردنەوەی هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتریی هەولێر و دوو زۆنی فراوانیش لە سنووری شارەوانییەكانی بنەسڵاوە و دارەتوو، كەسنەزان و بەحركە، شاوێس و پیرزین، سێبیران و كانی قڕژاڵە لە گرێبەستە نوێكانی ئێستا زیادكراون”.

 “وێڕای زیادكردنی زۆنەكان، ژمارە و كوالێتی ئامێرەكانیش بەرزكراونەتەوە و چەندین قەلاب و شۆفڵ و پیكابیش دابینكراون، كە دوای تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەكان، خاوەندارێتی ئەو ئامێرانە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەگەڕێتەوە”.

بابەتی پێشتر

یەکگرتوو: پارتی لەسەر دەستپێشخەریی خۆیان سەردانمان دەکەن

بابەتی دواتر

كەركوك.. داعش لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی-یەوە بە ئامانج كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share