راگەیەندراوێك لە یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگەوە

یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق راستەوخۆ لیستی مووچەمان لێوەربگرێت ئێمە ئامادەكاریی تەواومان كردووە كە لیستی تەواوی ناوی پێشمەرگەكانمان بە زانیاری و بەڵگەنامەی داواكراوی پێویستیەوە پێشكەشبكەین و چیتر ئامادەنین مووچە و قووتی بنەماڵەكانیان بكرێتە بارمتەی ناروونی زانیاری و داتاگەلێك كە پەیوەندی بە هێزەكانمانەوە نییە.

یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە، وەك شایستەیەكی دارایی مانگانە و بەرامبەر ئەركەكانیان لە پاراستنی هەرێمی كوردستان مایەی خۆشحاڵییە و دەبێتە مایەی هاندانی زیاتریان بۆ راپەڕاندنی ئەركەكانیان لە خزمەتكردنی وڵاتدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هیوادارین لەمەودوا هیچ ئاستەنگێك نەیەتە رێی ئەم پڕۆسەیە لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق و بەم بۆنەیەوە ئێمە لە فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگەی كوردستان بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین لەناو هێزەكانی فەرماندەیمان هیچ ناوێك بوونی نییە كە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێكی تر بێت جگە لە رەگەزنامەی عێراقی و یەك ناویش نییە كە وجودی ماددی و فیزیكی نەبێت، واتە ناوی وەهمی بێت بەتایبەت دوای ئەوەی تۆماری بایۆمەتریان بۆ ئەنجامدراوە.

یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە جەختدەكاتەوە دەڵێت، بۆیە روون و رەوان رایدەگەیەنین كە بۆ مووچەی ئەم مانگی تەمموزە ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە كە لیستی تەواوی ناوی پێشمەرگەكانمان بە زانیاری و بەڵگەنامەی داواكراوی پێویستیەوە پێشكەشبكەین و چیتر ئامادەنین مووچە و قووتی بنەماڵەكانیان بكرێتە بارمتەی ناروونی زانیاری و داتاگەلێك كە پەیوەندی بە هێزەكانمانەوە نییە، تەنانەت ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق راستەوخۆ لیستەكانمان لێوەربگرێت ئێمە ئامادەكاریی تەواومانكردووە و گومانمان لە راستی و دروستی زانیاری و داتاكانمان نییە.

بابەتی پێشتر

ئەبوبەكر تەیب: كارەكانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خێراكراون

بابەتی دواتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی بە 173 كاندید بەشداریی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share