ئەبوبەكر تەیب، بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، كاركردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خێراكراون و كار بۆ ئەوە دەكرێت ساڵی داهاتوو پڕۆژەكە بخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانییەوە.
وتیشی، “دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی ئەندازیاری و كۆمپانیای جێبەجێكار، كارەكان خێراكراون و دوو یەكتربڕی گەورە هەبوون لە تانجەرۆ و تاسڵوجە كاریان دەكرێت و كاركردن لە چینی بەردی شكاو و قیرتاوكردن بەردەوامە”.
راشیگەیاند، هەوڵدەدەین كە ساڵی داهاتوو هاوڵاتییانی شاری سلێمانی سوود لەم پڕۆژەیە ببینن و بەردەوامین لە قیرتاوكردن و چینی بەردی شكاو كە ئەو دوو كارە پێكەوەدەكرێن و لە ئێستادا هیچ گرفتی زیادەڕۆیی لەبەردەم پڕۆژەكەدا نەماوە.