پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین 64 باڵندەی گەڕاندەوە ناو سروشت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رایگەیاند، 63 باڵندەی بووکە سوورە و حاجی لەق لەقێک گەڕێندرانەوە ناو سروشت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئەوەی خستەڕوو، ”شەوی رابردوو زانیاریمان پێگەیشت کە هاوڵاتییەک هەڵساوە بە گواستنەوەی 63 باڵندەی بووکە سوورە بە مەبەستی کڕین و فرۆشتن، دوای دەرچوونی مەفرەزەیەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا هاوڵاتیەكە دەستگیر بکرێت و رادەستی بنکەی پۆلسی دارستان و ژینگەی سەنگەسەر کرا”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”لە 27ی حوزەیرانی 2024 مەفرەزەیەك لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر باڵندەیەکی حاجی لەق لەقیان دۆزیەوە کە توانای فڕینی نەبوو بەهۆی ئەوەی برینداربوو”.

دەشڵێت، ”بە بڕیاری دادوەر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەش و ئەفسەران توانرا باڵندەکان بگەڕێندرێنەوە ناو سروشت و ژینگەی خۆیان و ئەو هاوڵاتییەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە”.

بابەتی پێشتر

بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە و سبەی بڕە پارەیەك بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردەی هەرێم: رۆژی هەینی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share