بڕیارێکی گرنگ لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە درا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بڕیاریدا ساڵی خوێندنی 2023- 2024 بە ساڵی نەکەوتن ئەژماربكرێت.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیاند، “نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا رێنمایی دەركردووە كە ساڵی خوێندنی 2023- 2024 بە ساڵی نەکەوتن ئەژماربكرێت بۆ ئەو خوێندكارانە كە مەترسی لەدەستدانی خوێندنیان هەیە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “ئەو بڕیارە جەختكردنەوەیە لەچوارچێوەی چارەسەرە یاساییەكان بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی خوێندكاران لە تەواوكردنی پڕۆسەی خوێندن”.

بابەتی پێشتر

سبەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

وادەی ناردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی كارەبا دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share