لیستی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان راگەیەندرا

لیستی دابەشکردنی مووچەی هێزە  ئەمنییەکان بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران راگەیەندرا.

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە، مووچەی (ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستن دامودەزگا نەوتییەکان)، بۆ مانگی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە، رۆژی پێنجشەممە، 18ی تەمموزی 2024، مووچەی (وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی یەکەی 70 و 80، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن) دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕی 26 ملیار و 790 ملیۆن دینار کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دروستبووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغدادەوە نەنێردراوە.

May be an image of text

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share