کۆمپانیایەکی پەیوەندی لە کوەیت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، نزیکەی 300 کارمەندی لە کارەکانیان دوورخستەوە.
رۆژنامەی مەجلیس بەبێ ناوهێنانی کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، کۆمپانیایەکی گەورەی پەیوەندی نزیکەی 300 کارمەندی لەکارەکانیان دوورخستووەتەوە و رایگەیاندووە لەچوارچێوەی کەمکردنەوەی خەرجییەکاندا ئەو کارەی کردووە.
لە بەرامبەردا کارمەندەکان کە کوەیتی و بیانیین، گلەییان لە نەبوونی ئەمنیەتی کار و کەمیی مووچەکانیان کردووە.
لە کوەیت ژمارەیەک کۆمپانیای پەیوەندی هەن کە چەندین خزمەتگوزاری لە بوارەکانی مۆبایل، تەلەفۆنی جێگیر و ئینتەرنێت، پێشکەشدەکەن.