بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وەرزی نوێدا دەستپێبكەنەوە.
دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا رۆژی شەممە 20ی تەمموز دانیشتنی ژمارە (1)ی وەرزی دووەمی ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
بەپێی بەرنامەی كار، دانیشتنەكە چوار بڕگە لەخۆدەگرێت.